یەکەم ناوەندی زمانی کوردی لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە
پارێزگاری کوردستان (سنە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگرتنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ کردنەوەی ناوەندی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە سنە ڕاگەیاند و وتی: "کردنەوەی ئەم ناوەندە بەشێکە لە ویست و داواکاریی بلیمەتان، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکی فەرهەنگی".
ئارەش لهۆنی، پاریزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شارەدارەکانی پارێزگای سنە، وتی: "ڕێکارە سەرەتاییەکان بۆ کردنەوەی ناوەندی زمان و ئەدەبی کوردی ئەنجام دراوە و ڕەزامەندی سەرەتاییمان بە شێوەی زارەکی وەرگرتووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەدی وەدی هاتنی هەوڵ و کەڵکەڵەی لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی لە سنە دەبینین".
ئارش لهۆنی لە درێژەدا جەختی لە گرنگی گۆڕانی هەڵوێستی شارەدارانی پارێزگای کوردستان و وتیشی: هەموو شارەدارەکان دەبێ هاوسەنگ لەگەڵ هەلومەرج و پێگەی شارەکان لانیکەم پڕۆژەیەکی دیار و بۆ شارە گەرەکانی پارێزگا.
