ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی 28 کەسی راگەیاند بەتۆمەتی قاچاخچێتی نەوت
ئهمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی خۆی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی وەرگیراوەکانی نەوت و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە لە ماوەی دوو مانگدا ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشدا هاتووە“ مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە بەرەنگاربوونەوەی بهقاچاخبردنی بهرههمه نەوتیهكان و لێپێچینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون و دادگاییکردنیان، ئهم كارهیان زیانێکی گەورە ههیه و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی ئابووری وڵات دەبێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە ماوەی دوو مانگدا مەفرەزەکانی ئاسایشی ئابووری توانیان بە قاچاخچێتی (460) هەزار لیتر سووتەمەنی پووچەڵ بکەنەوە و بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەر (28) تۆمەتبار دەستگیربکەن". ههروهها روونیكردهوه كه"(17) تانکەر، (9) تانک، و (4) کۆشکی بەکارهێنراو بۆ بهقاچاخبردنی بهرههمه نەوتیهكان لە پارێزگاکانی بەسرە، ئەنبار، سەڵاح الدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا، و بابل دەستیان بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەشکرد" بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەو بڕە دەست بەسەردا گیراوە، و سەرجەم تۆمەتباران بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان ڕەوانەی دهزگا پهیوهندیدارهكان كراون.
