ئاسایشی هه‌رێم خاوەنی ئەو هۆڵەی له حه‌مدانییه ئاگری لێکەوتەوە دەستگیر کرد
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، خاوەنی ئەو هۆڵەی كه له قه‌زای حه‌مدانییه ئاگری لێکەوتەوە، لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیرکرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، کە ئەنجومەنی ئاسایش لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:خاوەنی ئەو هۆڵە کە ئاگری لێکەوتەوە لە قەزای حەمدانییە لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا،
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەو ئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی، دواتر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لە نێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سەمیر سلێمان کرۆمی).
دوا بەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیر کردن، ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئەیلولی 2023) دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
