ئاسایشی پارێزگای هەولێر و دهۆک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەدهەم بارزانی دەرکردووە
لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی سیاسی دەڤەری بارزان دەرچووە و داواکراوە لە دوو خاڵی سنوریی بۆ دەستگیرکردنی.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی بڵاوکراوی ئاسایشی گشتی هەولێر، فەرمانەکەی ئاسایشی گشتی هەولێر بۆ سەرجەم بازگەو خاڵە سنوری و فڕۆکەخانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر نێردراوە و داواکراوە ئەدهەم بارزانی سەرکردەی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامۆزای مەسعود بارزانی دەستگیربکرێت.
شایەنی باسە، ئەدهەم بارانی ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێیە و پێشتر ڕایگەیاندووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی هەولێری جێهێشتووە لەم دواییانەدا، ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند کە بەنیازە سکاڵایەک لە دادگای فیدراڵی پێشکەش بکات، دژ بە فەرمانی هۆکاری دەرکردنی بێ بنەما لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (هەولێر و دهۆک) دەرچووە و شوێنی نیشتەجێبوونی، هەروەک خۆی ڕایگەیاندووە.

