ئاسایشی گەرمیان: ئاگاداری بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش نیین و لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی کەلار بەردەوامە
ئاسایشی گەرمیان لەسەر تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە کاردانەوەی بەیاننامەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە پەکەکەی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕایگەیاند، "ئاگاداری بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش نین و تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە، هەروەها تا ئێستا دیار نییە کێ لەپشت تەقینەوەکەی کەلارە".
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە کەلار، ئۆتۆمبیلی لاندگرۆزی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە بەرامبەر ماڵەکەی ئاگری گرت و سووتا، هەروەها ئەم بەرپرسەی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "گومانم هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە كە چاودێریم كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە".
هەروەها دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی ئەو بەرپرسەی پارتی خستەپاڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.
كلمات مفتاحية
- ئاسایشی کەلار
- گەرمیان
- کەلار
- هەرێمی کوردستان
- پەکەکە
- مەسرور بارزانی
- دەزگای ئاسایشی هەرێم
- پارتی
- ئەکرەم ساڵح
