ئالان حەمە سەعید: وڵاتی ژاپۆن هاوكاری زۆری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه
ئالان حه‌مه سه‌عید ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه ، ڕێكخراوه‌كانی بواری په‌روه‌رده و فێركردنی وڵاتی ژاپۆن هاوكاری زۆری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و سوودمه‌ند بووینه له ئه‌زموونه‌كانیان .
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27-2-2025 لە کاتی ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی دوزتەپە لە هەولێر، ئالان حەمەسعید، وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان هاوکاریی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیان کردووە و چه‌ندین قوتابخانه‌یان له شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی تر دروست كردووه .
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان كردووه له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی په‌روه‌رده و فیركردنی ئه‌وان .
ئالان حەمەسعید، وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاشكراشی كردووه ، ته‌نیا له شاری هه‌ولێر ساڵی پار 2024 له حه‌وت قوتابخانه به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی سیسته‌می خوێندنی ژاپۆنی تاقیكراوه‌ته‌وه و كاری له‌سه‌ر كراوه ، بۆ ئه‌مساڵیش پلانمان هه‌یه له 10 قوتابخانه‌ی تر سیسته‌می خوێندنی ژاپۆنی تاقیبكهینهوه تا ده‌گه‌ین به ده‌رئه‌نجامێك بۆ به‌كرده‌یی كردنی سیسته‌می خوێندنی ژاپۆنی له داهاتوودا .
