ئاژانسی موتەڵع ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنانەی کە لەنێوان عێراق و میسر واژۆ کران بڵاودەکاتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنانەی کە لەنێوان عێراق و میسر واژۆ کران، بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، و سەرۆک وەزیرانی میسر بەڕێز مستەفا مەدبولی بڵاوکردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە
لیژنەی باڵای عێراق و میسر سێهەمین کۆبوونەوەی خۆی لە بەغداد ئەنجامدا، و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، و سەرۆک وەزیرانی میسر ومستەفا مەدبولی لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکایەتی شاندی هەردوو وڵاتیان کرد .
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بازرگانی ئەسیر داوود غرێری و وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابووری و هاریکاری نێودەوڵەتی میسرئ خاتوو رانیا مەشاط کورتەیەکیان دەربارەی لایەنە گشتییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە ئاست و بوارە جیاجیاکاندا پێشکەش کرد.
ڕایشیگەیاند لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای عێراق و میسر واژۆ کرا، هەروەها یاداشتنانەی لێکتێگەیشتنی دوولایەنەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە واژۆ کرا:
1. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ گواستنەوەی وشکانی بۆ گەشتیاران و کاڵا لە نێوان وەزارەتەکانی گواستنەوەی عێراق و میسر.
2. یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بواری برەودان بە کێبڕکێ و بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری لە نێوان ئەنجومەنی کاروباری کێبڕکێ و نەهێشتنی قۆرخکاری لە عێراق و دەزگای پاراستنی کێبڕکێ و نەهێشتنی قۆرخکاری لە میسر.
3. پرۆتۆکۆلی هاوکاری پێشنیازکراوی نێوان عێراق و میسر لە بواری گەشەپێدانی ناوخۆیی.
4. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە نێوان ئەمیندارییەتی بەغداد و پارێزگای قاهیرە.
5. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری شوێنەوار و مۆزەخانەکان لە نێوان دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکانی میسر.
6. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی کوالیتی لە نێوان دەزگای ناوەندی ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی کوالیتی لە عێراق و دەستەی گشتی ستانداردکردن و کوالیتی میسر.
7. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری ڕێکخستنی چاودێری و سەرپەرشتی کردنی بازاڕە داراییەکان (چاودێری دارایی) لەنێوان دەستەی وەرەقەی دارایی لە عێراق و دەستەی گشتی چاودێری دارایی لە میسر.
8. بەرنامەی جێبەجێکاری لە نێوان هەردوو وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق و میسر (2025-2027).
9. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ماڵی کتێب و ئەرشیفی عێراق و ماڵی کتێبی میسر.
10. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری لە نێوان دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و دەزگای نیشتمانی پەیوەندییەکانی میسر.
11. ڕەشنووسی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بواری بنیاتنان و کارپێکردن و چاودێریکردنی سایلۆکان لە نێوان کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی عێراقی و کۆمپانیای میسری بۆ سایلۆکان.
12. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و فیدراسیۆنی گشتی ژوورە بازرگانییەکانی میسر
.
