ئاژانسی موتەڵع بریارەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەکاتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی لە شانزەیەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ئەمڕۆ سێشەممەدا زنجیرەیەک بڕیاری دەرکرد، لەوانە پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای بەغدای پایتەخت و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور، هەروەها کردنەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی شانزەهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا بارودۆخی گشتی وڵات و میکانیزمی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و دۆسیەکانی خزمەتگوزاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاوتوێکران و گفتوگۆیان لەسەر بابەتەکانی سەر کارنامەی حکومەت کرد و بڕیاری پپێویستیان لەو بارەیەوە دا".
به گوێرهی راگهیندراوهكه و لەچوارچێوەیەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری بەرامبەر جووتیاران و بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانیان،" ئەنجومەنی وەزیران هەموارکردنەوەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی ئێستای دانەوێڵەی گەنم پەسەندکرد، بۆ گرتنەوەی ئەو زەویانەی کە لە دەرەوەی پلاندان، هاوشێوەی ئەو زەویانەی کە لە پلانەکەدان لەڕووی ڕێوشوێن و شایستەوە، و وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەموارکردنەوەیە، هەروەها وەزارەتی دارایی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ گەنمی بەبازاڕکراو لەزەوییەکانی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی، بەمەبەستی دابینکردنی پارە و پێدانی شایستەی جووتیاران".
لە چوارچێوەی ڕێکخستنی کاری کارمەندانی تەندروستی ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەکانی 24812 ی لیژنەی فەرمانی دیوانی پەسەند کرد، کە بریتییە لە زیادکردنی وشەی (تەندروستی) بۆ ناوەرۆکی بڕیاری 24967 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنی بارودۆخی کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی عێراقی و بیانی و نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خەرجیەکانی نیشتەجێبوون و هاتوچۆی ناوخۆ و ڤیزای چوونە ژوورەوە و بەرنامەی کۆمەڵایەتی لە ئەستۆ بگرێت.
ههروهها سەبارەت بە کاروباری خزمەتگوزاری ئەنجومەنی وهزیران" بەدواداچوونی بۆ هەردوو پڕۆژەی ئاوەڕۆی خالدیە لە پارێزگای ئەنبار و قەزای حەمزە لە پارێزگای دیوانیە کرد و بەدەرکردنی کۆمپانیا براوەکان لە گرێبەستەکانی هەردوو پڕۆژەکە لە مەرجی (15) ڕۆژ پەسەندکرد، کە لەلایەن ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێگیر کراوە، لەگەڵ پەسەندکردنی پابەندبوونی کۆمپانیا براوەکە بۆ تۆمارکردنی لقێک لە ناو عێراقدا لە ماوەی (3) مانگی کارکردن لە بەرواری واژۆکردنی گرێبەستەکەوە و درێژکردنەوەی ماوەی دیاریکراو بۆ 30 رۆژی کارکردن".
ههروهها ئهنجومهنی وهزیران بەدواداچوونی کرد بۆ "بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و ژێرخان و زیادکردنی تێچووی پڕۆژەی (گەیاندنی سووتەمەنی بۆ پرۆژەکانی پیشەسازی و کارەبایی بۆ کۆمپانیای هێڵی بۆڕی / وەزارەتی نەوت) پەسەند کرد و وەزارەتی نەوت پێداویستییەکانی لەخۆگرتنی پڕۆژەکە بدات بە وەزارەتی پلاندانان (بۆڕی گازی وشک 24 گرێ بۆ گواستنەوەی گازی وشک لە بۆری گازی وشکی نیشتمانی لە چوارڕیانی مەحمودیەوە بۆ وێستگەی کارەبای بسمایە)".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای (یاسای بەغدای پایتەخت)ی پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور، بە ڕەچاوکردنی ئەو تێبینیانەی کە لە دانیشتنەکەدا خراوەتەڕوو، و لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا".
ههر بهگوێرهی راگهیندراوهكه "كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیران و سەبارەت بە ڕێکخستنی کاروباری بیمە و یاسا پەیوەندیدارەکان، "ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە ( یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕێکخستنی کاروباری بیمەی پەسەند کرد (10 ی ساڵی 2005) و لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد".
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکاندا، ئەنجومەنەکە کردنەوەی باڵیۆزخانەی عێراقی لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند پەسەند کرد، لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای خزمەتگوزاری دەرەوە و پەیماننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییەکانی کونسوڵخانەکان و لەسەر بنەمای مامەڵەکردنی هاوشێوە.
له كۆتایی كۆبونهوهكهی ئهنجومهنی وهزیران لەبواری هاوکاری ئەمنی نێودەوڵەتیدا "ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەسەڵاتدان بە وەزیری ناوخۆ بۆ دانوستان و واژۆکردنی پڕۆژە یاسای ڕێککەوتنی هاوکاری نێوان عێراق و ئیسپانیا لەبواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان، هەروەها هەماهەنگی کردن لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری یاسایی لەسەر ئەو پڕۆژەی ڕێککەوتنەی کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، و وەزارەتی دەرەوە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێویست بەگوێرەی ڕێکارە پەسەندکراوەکان ئامادەبکات، و پێشکەشی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".
