ئاژانسی موتەڵع بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد لە میانی دانیشتنەکەیدا کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو لەوانە بەدەرکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دابینکردنی کرێی کارمەندانی پڕۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی ٤٦هەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی وڵات و بەدواداچوونی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ کرا هەروەها پێداچوونەوە بەو بڕگانە کرا کە لە خشتەی کاردا بوون و بڕیاریان لەبارەوە درا".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، "لە بواری پاڵپشتی پیشەسازی دەرمانسازی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە کۆمپانیای گشتی پیشەسازی دەرمان و پێداویستی پزیشکی/ سامەڕا دا کە بە هاوبەشی لەگەڵ پەرەپێدەرێکدا بەشداری بکات لە دروستکردنی شارێکی دەرمانسازی پیشەسازی لەسەر ئەو پارچە زەوییەی کە ڕووبەرەکەی (٢٥٨) دۆنمە بەپێی بڕگەكانی یاسای کۆمپانیا گشتییەکان (ژمارە ٢٢ی ساڵی ١٩٩٧) و بەدەرکردن لە ئەرکە سەرەکییەکانی وە هەروەها دەستەی شارە پیشەسازییەکان مۆڵەتی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی شارە پیشەسازییەکە دەدات بە مەرجێک لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکاندا نەیەتە دژ".
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشی کردەوە "بە مەبەستی تەواوکردنی ئامێرەکانی نەخۆشخانەی گشتی سیاب لە پارێزگای بەسرە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بڕی (٧ ملیار) دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە دابین بکات بۆ کڕینی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و تەواوکردنی ئامێرە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکەی ناوبراو هەروەها دەسەڵاتی پێویست بە وەزارەتی تەندروستی بدرێت بۆ کڕینی ئەو ماددانە".
ڕاگەیەندراوەکە درێژەی پێدا "ئەنجومەن هەروەها ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان پەسەند کرد کە بریتییە لە ڕەزامەندیکردن لەسەر ئەوەی لە نووسراوی پارێزگای بەسرەدا هاتووە (لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بە مەرجێک پارێزگا بەرپرسیارێتی سەلامەتی و وردی ڕێکارەکانی گرێبەستەکە و لێهاتوویی ئەو کۆمپانیایە هەڵبگرێت کە پڕۆژەی (دروستکردنی ڕێگای بازنەیی پارێزگای بەسرە/ قۆناغی دووەم)ی پێ سپێردراوە بەپێی یاسا و ڕێنمایی و ڕێکخستنە کارپێکراوەکان".
هەروەها ڕاگەیەندراوەکە ڕایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا کە وەزارەتی نەوت/ کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان سووتەمەنی بۆ هەڵمەتی لابردنی پاشماوەی ڕێگای (بەغدا-مووسڵ) دابین بکات بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و ڕێنماییەکانی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەرکردن لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٢٤٦٠٠ی ساڵی ٢٠٢٤)".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەدا "ئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٤٨٨ی ساڵی ٢٠٢٥) دا بۆ ئەوەی بڕیاری فرۆشتنی ئەو موڵکەی کە خاوەندارێتییەکەی بۆ وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی موڵک و ماڵی دەوڵەت دەگەڕێتەوە بە یەکێتی بەڵێندەران بەبێ زیادکردنی ئاشکرا بێت بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت (ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠١٣) بۆ ئەوەی ببێتە بارەگایەکی جێگیر بۆ یەکێتییەکە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا "بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنی پڕۆتۆکۆلی کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (ژمارە ٢٣٥٥٨) دا سەبارەت بە دانانی ڕێوشوێنی نوێ و دیاریکراو بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری پەسەندکرابوو بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ بڕگەكانی یاسای هاتوچۆ (ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٩)".
لە بواری تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکاندا "ئەنجومەنی وەزیران زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جەبلە و خەراب/ پارێزگای ئەنبار) پەسەند کرد".
