ئه‌حمه‌د شه‌رع داوای وه‌به‌رهێنان له سوریا ده‌كات
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا داوای له گه‌لانی جیهان كرد كه وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه‌ی له بواره‌كانی وزه‌ی نوێبوه‌وه و شاره سه‌وزه‌كاندا بكه‌ن و راشیگه‌یاند، سوریا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی ژینگه‌یی ئاڵۆز بوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له وتارێكدا له میانی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا كه له شاری بێلێمی بڕازیلی به‌ڕێوه‌چو وتی، "سوریا له ساڵانی ڕابردودا ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی ژینگه‌یی ئاڵۆز بوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵك و سه‌رچاوه‌كان كه‌ڵه‌كه بوه"، جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی كرد به پاراستنی ژینگه و كه‌شوهه‌وا له چوارچێوه‌ی دیدگایه‌كی نیشتمانی به‌رده‌وامدا .
ئه‌حمه‌د شه‌رع وتیشی، "سوریا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی ژینگه‌یی ئاڵۆز بوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كانی هه‌م له‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌م له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كان كه‌ڵه‌كه بوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "دیدگای گه‌وره‌مان له پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانهوهماندا ڕه‌نگده‌داته‌وه كه ده‌ستمان كردوه به جێبه‌جێكردن، كارمان كردوه بۆ وه‌رگێڕانیان بۆ سیاسه‌ت و به‌رنامه و پڕۆژه‌ی پراكتیكی"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی ئه‌ركێكه بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سروشت .
ئه‌حمه‌د شه‌رع له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مڕۆ كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گه‌یشتونه‌ته لوتكه، به‌و پێیه‌ی ئه‌مساڵ سوریا توشی وشكه‌ساڵی بو كه زیاتر له شه‌ش ده‌یه‌یه روداوی له‌مجۆره‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ به‌ئاگاداری گه‌وره‌یی ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ی كه سوریا توشی ده‌بێت، هاتینه لای ئێوه، به‌ڵام پێمانوایه كه ئاسته‌نگه‌كان چه‌نده گه‌وره بن، ئیراده‌ی گه‌ل توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت كاتێك له ده‌وری ئامانجێكی به‌رز، دیدگایه‌كی ته‌ماحكارانه و یه‌كده‌نگ ده‌بن بۆ پلانێكی ڕون".
