ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای نوێی له‌دژی ئێران ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای نوێی له‌دژی ئێران ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره‌ی سبه‌ی له جنێڤ گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سزایان به‌سه‌ر 30 كه‌س و قه‌واره‌و كه‌شتیدا سه‌پاندوه به‌هۆی رۆڵیان له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دروستكردنی موشه‌كی بالیستی و چه‌كی پێشكه‌وتو.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، سزا نوێكان، به‌شێكن له هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی ئه‌وپه‌ڕی گوشار به‌سه‌ر ئێران‌دا.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، به‌شێك له سزاكان، چه‌ند گروپێكیان كردۆته ئامانج كه بۆ پاڵپشتیكردنی سوپای پاسداران، وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كارده‌كه‌ن و "كه‌ره‌سته‌ی خاوی هه‌ستیارو پێویست" دابین ده‌كه‌ن "بۆ سازدانه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی بالیستی، چه‌كی پێشكه‌وتو و به‌رهه‌مهێنانی درۆن" له ئێران.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ناوی چوار كه‌سی ئێرانی كردوه كه كراونه‌ته ئامانجی سزا نوێكان و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و كه‌سانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی "پاڵپشتیی ته‌كنیكی" سه‌ردانی روسیا‌و ڤه‌نزوێلایان كردوه.
