ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەناوبردنی حەشارگەكانی داعشی بەتەواوەتی لە دۆڵی شای لە كەركوک راگەیاند
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەناوبردنی تەواوەتی حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعشی لەدۆڵی شای سەر بە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا هاتووە : فڕۆكەی (سزنا كرفان)، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (وەعد حەق) و بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و پلاندانان و بەدواداچوونی شانەی ئامانجدار/فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێرشێكی ئاسمانی چەقێنەری ئاراستەی شانە تیرۆریستییەكانی داعش كرد لە دۆڵی شای/كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم حەشارگەیە بە تەواوی وێران بوون لەكاتێكدا هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری دەستیكرد بە گەڕان و پشكنینی شوێنەكە بە ئامانجی دیاریكردنی زیانەكانی توخمە تیرۆریستییەكان لەم شوێنەدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو حەشارەگەی داعش كە هێزی ئاسمانی كردوویانە ئامانج، لەنێو ئەو حەشارگە گرنگانە دادەنرێت كە بەزۆری توخمە تیرۆریستییە تاوانكارییە نائومێدكراوەكان تێیدا دەجوڵێن.
