ئیسرائیل: خامنەیی هێرشكردن ڕابگرێت قبوڵی دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە ، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ئەگەر عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕازی بێت، تەلئەبیب ئاگربەست لەگەڵ ئێران قبوڵ دەکات، چونكە ئەو وڵاتە بەدوای درێژكردنەوەی ململانێكان .
ڕۆژنامەی یەدیوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، وڵاتەكەیان بە دوای درێژەدان بە روبەڕوبونەوەكانی لەگەڵ ئێران نیە و بڕیارەکە ئێستا لە لایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانە.
یەکێک لە سەرچاوەكانی ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە، ئەگەر سبەی خامنەیی هێرشكردن ڕابگرێت و خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەرببڕیت، ئەوە قبوڵی دەکەین.
سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی بەتۆمی نوێ، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بۆ ئێستا ئەو بژاردەیان ڕەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە "چانسی ئێران بۆ هاتنە ناو دانوستانی لە ئێستادا کەمە، یاخو لە نەبونەوە نزیكە".
سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا، سەرچاوەکان بونی لێکتیگەیشتنی نێوان هەردو لایان سەبارەت بە هێرشەكان پشتڕاستکردەوە، بەڵام وردەکارییەکان پەیوەستن بە هەڵوێستی ئێران. ئەوان دەڵێن، ئەگەر "خامنەیی وەڵامدانەوەی بە هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا بێت، دۆخەکە بە شێوەیەکی ڕیشەیی دەگۆڕێت، ئەگەر بڕیار بدات تەنها هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل جیاواز دەبێت، هەر سیناریۆیەک دەرئەنجامێکی جیاوازی هەیە".
سەرچاوەکان دەڵێن، "واشنتن پێی باشە ئێران بەرەو دانوستان هەنگاو بنێت، ئێمەش چاوەڕێین بزانین ئایا خامنەیی وەڵامی دەداتەوە؟ ئایا دانوستان دەکات؟ یان خۆی ڕادەست دەکات؟ لای ئێمەوە نامانەوێت هێرشێكی درێژخایەن ئەنجام بدرێت، بەڵکو هیوادارین لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە چالاکییەکە بهێنن".
