ئیسرائیل: داوای ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا و ئاساییكردنه‌وه‌ی لوبنان ده‌كه‌ین
جه‌دعون ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌دوای رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ سوریا و ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ لوبناندا ده‌گه‌ڕێت.
جه‌دعون ساعر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه رایگه‌یاند، "هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ سوریا ده‌بێت ڕه‌چاوی دۆخی باشور بكات، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولا ده‌بێت"، ڕه‌تیشیكرده‌وه ئیسرائیل هیچ "خواستێكی له خاكی سوریادا" هه‌بێت.
وه‌زیری ئیسرائیل ڕونیكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ لوبنان و سوریا "ته‌ركیز له‌سه‌ر سوریا و توركیا بوه".
سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب "ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بنێت بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغی دوه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام چه‌كه‌كانی حه‌ماس ڕێگرن".
سه‌باره‌ت به لوبنان، جه‌دعون ساعر ڕایگه‌یاندوه، "هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری لوبنان نییه، نه‌هێشتنی حزبوڵا، لوبنان بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه"، هاوكات حزبوڵای به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری لوبنان تۆمه‌تبار كرد.
