ئیڤان جابرۆ: سەرۆك وەزیران گرنگییەكی تایبەت بە دۆسیەی ئاوارەكانی جورف سەخر دەدات
وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ ،جەختیكردەوە كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گرنگییەكی تایبەت بە دۆسیەی ئاوارەكانی جورف سەخر دەدات. وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: وەزیر بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران سامر زیبان حەمدانی و مەها جەنابی سەردانی ئەو خێزانە ئاوارەبووانەی لەناحیەی جورف سەخر دەكەوێتە قەزای موسەیب لە پارێزگای بابل، بۆ ئەوەی ئاگاداری بارودۆخەكانیان و ئەو گرفتانە ببن كە بەدەستیەوە دەناڵێنن. جابرۆ ئاماژەی بەوەدا بەپێی بەیاننامەكە : سەرۆك وەزیران گرنگییەكی تایبەت بە دۆسیەی گەڕانەوە دەدات و ئامادەین هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەك پێشكەش بكەین، ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەزارەت ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هەموو پاڵپشتی و ئاسانكاری و پێداویستییە پێویستەكان وهەموو پێداویستییەكان بۆ ژیانێكی شایستە بۆ ئەم خێزانانە.
