ئێران.. ئەگەر وڵاتەكەمان پەلکێشی ململانێ بکرێت هێرش دەکەینە سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،عەزیز ناسرزادە وەزیری بەرگری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته ئامانج له ئه‌گه‌ری ڕودانی ململانێ، له كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خولی نوێی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له ئارادایه.
عه‌زیز ناسرزاده، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه كه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكستیان هێنا، هه‌نگاوی سه‌ربازی ده‌گرنه‌به‌ر و وتی، "هیوادارین دانوستانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕونه‌دات و ململانێیه‌ك به زۆر به‌سه‌رماندا بسه‌پێندرێت، گومانی تێدا نییه كه به دڵنیاییه‌وه زیانه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر زۆر له زیانه‌كانی ئێمه گه‌وره‌تر ده‌بێت".
وتیشی، "ئێمه توانای گه‌یشتن به هه‌مو بنكه‌كانی ئه‌مریكامان هه‌یه، بێ دودڵی هه‌مویان ده‌كه‌ینه ئامانج له وڵاتانی میوانداریان، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت ناوچه‌كه به‌جێبهێڵێت".
