ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بن
ئه‌میر سه‌عید ئیره‌وانی نوێنه‌ری ئێران له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، پیتاندنی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌میر سه‌عید ئیره‌وانی لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، "پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌رگیز ناوه‌ستێت و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێرانیش له‌سه‌ر رافایل گرۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم نییه".
وتیشی، "ئێستا پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ناتوانن بچنه ناو دامه‌زراوه‌كانی ئێرانه‌وه، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی توند له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر".
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه"به‌هیچ جۆرێك رێگه به‌ئێران ناده‌ن، ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و یۆرانیۆم به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش ئێران ده‌ستبه‌رداری یۆرانیۆم بێت، ئاماده‌یه سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت".
