ئەردۆغان:ٕ ئەوەی ئیسرائیل لە سووریا دەیکات گێچەڵکارییە و قبووڵی ناکەین
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: ئەوەی ئیسرائیل لە سووریا دەیکات گێچەڵکارییە و قبووڵی ناکەین، ئیسرائیل دەیەوێت ئاگری شەڕی غەززە و لوبنان بۆ سووریا بگوازێتەوە.
چوارشەممە 30ـی نیسانی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕێگە بە هیچ دەستپێشخەرییەک نادەین کە هەڕەشە لە سەقامگیریی سووریا بکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، ڕێگە بە سەپاندنی دیفاکتۆ لە سووریا نادەین، هەروەها دەسەڵاتی نوێی سووریاش ڕێگە بە بوونی هیچ قەواریەکی چەکدار نادات.
هاوکات دەشڵێت: یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ تورکیا پێویستییەکی حەتمییە و حکوومەتی سووریاش هەمان ئامانجی هەیە.
باسی لەوەش کرد، ئەوەی ئیسرائیل لە سووریا دەیکات گێچەڵکارییە و قبووڵی ناکەین. ئیسرائیل دەیەوێت ئاگری شەڕی غەززە و لوبنان بۆ سووریا بگوازێتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پەکەکەوە، گوتی: پێویستە پەکەکە گوێ لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بگرێت و چەک دابنێت، چونکە خۆشیان دەزانن ئێستا گەیشتوونەتە بنبەست.
