ئەردۆغان: هەوڵی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بێسوودە
سەرکكۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕێکخراوی تیرۆریستیی کە سوودمەندە لە ناسەقامگیریی لە سووریا، هەوڵی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ پاراستنیان بێسوودە".
لە پاش دیدار و کۆبوونەوەکانی لە کازانی پایتەختی کۆماری تاتارستانی سەربە ڕووسیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بریکسدا، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا سەرککۆماری تورکیا ئەردۆغان بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.
ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا بەرەنگاربوونەوەی هێزە چەکدارە کوردیەکان هەسەدە/یەپەگە لە سووریا لە چ قۆناغێکدایە؟ لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەکی زۆرە باس لە مشتومڕی کشانەوەی ئەمریکا دەکرێت لە ناوچەکە
ئەردۆغان لە وەڵامۆا ڕایگەیاند: "پێویستە هەسەدە جێبهێڵدرێت و بەتەنیا بهێڵدرێتەوە، ئەمریکا ماوەیەکە ئەم ڕێکخراویە لە امێز دەگرێت، بەڵام کە کاتی تەواو بوو ناچارە وازیان لێبهێنێت، هەسەدە کە سوودمەندە لە ناسەقامگیریی لە سووریا، هەوڵی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ پاراستنیان بێهودەیە، ئەمە تا سەر نابێت".
ڕاشیگەیاند: "ئیدی ڕاستییەکی زانراوە کە ئەمریکا ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە بەکاردەهێنێت بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و ئاسایشی ئیسرائیل".
