ئەمریکا لە رێکخراوی یونسکۆ کشایەوە
بەهۆکاری" دژە ئەمریکی و دژە ئیسرائیلی"سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونسکۆ) ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ هۆکاری بڕیارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كه ڕێكخراوهكه خواستی "دژە ئەمریکی و دژە ئیسرائیلی" ههیه، هەروەها باسی لهوهكردوه، ئهو ڕێکخراوە زیان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکەی ئەمریکا دوای پێداچونەوەیەک هات کە ماوەی 90 ڕۆژە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە لە مانگی شوباتی ڕابردوەوە ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوە لە "دەربڕینی دژە جولەکە" و "هەڵوێستی دوژمنکارانە" بەرامبەر ئیسرائیل لەلایەن ڕێکخراوەکەوە كراوه.
بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتی فرەچەشنی و یەکسانی و گشتگیری یونسکۆ دەربڕی
بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتی فرەچەشنی و یەکسانی و گشتگیری یونسکۆ دەربڕی، ئەوان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هەڵوێستەکانی لایەنگری فەڵەستین و پەرەسەندنی بەشداریکردنی چین لە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەدا
ئانا کێلی، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "سەرۆک ترەمپ بڕیاریدا لە یونسکۆ بکشێتەوە، کە پشتگیری لە پرسە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە ناکۆکە لەگەڵ ئەو سیاسەتە دروستانەی کە ئەمریکییەکان لە مانگی نۆڤەمبەری 2024دا هەڵیانبژاردوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرۆک هەمیشە ئەمریکا دەخاتە پێشەوە و کاردەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی ئەندامێتی ئەمریکا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیدا یەکدەگرێتەوە".
