ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆکاری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆ (وعدە صادق ) ئاگادارییەکی نوێ بڵاو کردەوە.
هۆکاری هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، بەزاندنی هێڵە سوورەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە بە پشتبەستن بە مادەی ٢ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.
هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پشتبەستن بە مادەی ٥١ی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیان بەڕێوە برد و ئێرانیش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، کەمترین هەنگاوی سزای پێویستی لە دژی دەستدرێژکاری ئیسرائیل گرتووەتەبەر.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا تەنیا بنکەی هەواڵگری و سەربازی ئاسمانی ئیسرائیل کرایە ئامانج و هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئابووری نەکرا و لە ئێستادا هیچ چالاکییەکی دیکەی سەربازی لە بەرنامەی ئێراندا نییە.
وتیشی ئیسرائیل ئەگەر بیەوێت بە هەر ئامرازێک و لە هەر ئاستێکدا درێژە بە کارە خراپەکانی دژ بە ئێران بدات، لانیکەم ١٠ هێندەی هەمان وەڵام وەردەگرێتەوە.
