بافڵ تاڵەبانی: وه‌ك هه‌میشه خزمه‌تكردنی سلێمانی به كاری له‌پێشینه‌مان ده‌مێنێته‌وه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێـت، وه‌ك هه‌میشه خزمه‌تكردنی سلێمانی به كاری له‌پێشینه‌مان ده‌مێنێته‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به دڵخۆشی و خۆشه‌ویستیی زۆرمانه‌وه بۆ سلێمانی یادی 241 ساڵه‌ی بونیادنانی شاری شاران ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مڕۆ یادی شارێك ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌درێژایی مێژو شانازیی نوسیوه‌ته‌وه و پێشه‌نگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگه‌ری بوه" و ده‌شڵێت، "ئێمه به شوێن باوك و باپیرانماندا هه‌نگاو ده‌نێین و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دڵسۆزی سلێمانی ده‌بین و وه‌فادارین به‌رامبه‌ریان".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌ك هه‌میشه خزمه‌تكردنی سلێمانی به كاری له‌پێشینه‌مان ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ داهاتویه‌كی گه‌شتر ده‌نێین".
ئەمڕۆ 241 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانی كە لەسەر دەستی ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی 1784دا پایتەختی میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە گواستوەتەوە بۆ سلێمانی.
