بانكی ناوه‌ندی عێراق مۆڵه‌تی بانكێكی ئێرانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بانكی میللی ئێرانی به‌هۆی بونی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بانكه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی بانكی میللی ئێرانی كردوه رایگه‌یاندوه، "به پشتبه‌ستن به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م بانكه ژماره (185)ی ساڵی 2023، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زیانانه‌ی لقی بانكه‌كه له عێراق روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه، له‌ڕوی ئه‌و چالاكییه سنوردارانه‌ی كه پراكتیزه‌ی ده‌كات، به‌جۆرێك كه ناتوانێت كاره‌كانی فراوان بكات و چالاكیه‌كانی ئه‌نجامبدات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و بانكه (بانكی میللی ئێران) هیچ سودێكی نییه به‌رده‌وام بێت له كاركردن له ناوخۆی عێراقدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خراوه‌ته لیستی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، هه‌ربۆیه بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لقه‌كانی ئه‌و بانكه له عێراقدا.
