بانکی تی بی ئای لە ئەمشەوەوە خزمەتگوزاری کڕینی دۆلار بە رێگەی ئەلیکترۆنی بۆ کڕیاران دەخرێتە کار
بانکى تی بی ئای رایگەیاند، ئەمشەو داواکاری پێشوەختەی کڕینی دۆلار لەلایەن گەشتیارانەوە بە نرخى فەرمى بانکی ناوەندى لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی بانکەکەوە کارادەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی تی بی ئای لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر ١٠ خزمەتگوزاری کڕینی پێشوەختەی دۆلار بە رێگەی ئەلیکترۆنی بۆ کڕیاران دەخرێتە کار و کڕیاران دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە لە ماڵپەڕی فەرمی بانکەکەوە فۆڕمێک بە مەبەستی کڕینی پێشوەختەی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە ١٣٢ هەزار دینارە بۆ ١٠٠ دۆلار پڕبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کڕیاران دەدتوانن ئەو بڕە دۆلارەی کە پێویستیانە لە پەنجەرەی ئاڵوگۆڕی دراوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەربگرن و دەتوانن دوای تەواوکردنی کاروبار و رێکارە فەرمییەکانی گەشتەکانیان ئەو بڕە پارەیەی پێویستیانە بە دۆلار وەربگرن و پێویستە ئەوا دوو رۆژ یان زیاتر پێش رۆژی گەشتەکە ئەو بڕە دۆلارەی پێویستیانە وەریبگرن.
باسی لەوەش کرد، پێویستییەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی ئەو برە پارەیە بریتین لە پاسپۆرتی گەشتکردن و کارتی نیشتمانی وکارتی نیشتەجێبوون و بلیتی گەشتکردن و هەروەها پێویستە کریار بۆ ماوەی مانگێک هیچ برە دۆلارێک لە هیچ بازاڕێکی دیکەی دۆلار نەکڕێتەوە
