بایەر لیڤەرکوزن بۆیەکەمجار لە مێژوویدا بوونە پاڵەوانی بۆندزلیگا
لە خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن گۆڵبارانی ڤێردەر برێمەنی کرد و پێش کۆتایی هاتنی خولەکەش بە پێنج هەفتە بووە پاڵەوان ئەمەش یەکەمجارە لە میژوویدا ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت .
لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن بە میوانداری ڤێردەر برێمەنی کرد.
لە گێمی یەکەم لیڤەرکوزنی خاوەن یاریگا باشتر بوون و لە خولەکی 25 یاریزان بۆنیفەیسش بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، سەرەڕای هەوڵەکانی کوڕانی ئەڵۆنسۆ ئەو تایمە هیچ گۆڵێکی تری تێدا تۆمارنەکرا.
لە گێمی دووەم یاریزانانی لیڤەرکوزن بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیانکرد، لە خولەکەکانی 60 و 68 لەڕێی یاریزانان چاکا و ڤێرتزەوە دوو گۆڵی تریان تۆمارکرد، پاش ئەوەش لە ئاستە نایابەکەیان بەردەوام بوون و لە خولەکەکانی 83 و 90دا دوو گۆڵی تریشیان لەڕێی ڤێرتزەوە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات لە بەرژەوەندی کوڕانی ئەلۆنسۆ.
بەم ئەنجامەش لیڤەرکوزن خاڵەکانی لە یەکەمی ریزبەندی بوون بە 79 خاڵ، وە پێش کۆتایی هاتنی بۆندسلیگا بە پێنج هەفتە بوون بە پاڵەوانیان یەکلاکردەوە، برێمەنیش خاوەنی 31 خاڵە لە پلەی 12یەمی ریزبەندی.
