بریتانیا:حوسییەکانی یەمەن هەرەشەیان لەسەر ئاسایشی دەریایی دروستکردوە
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، حوسییەکانی یەمەن هەرەشەیان لەسەر ئاسایشی دەریایی دروستکردوە و ئەگەر بەردەوام بن ئاسایشی نێودەوڵەتی لاواز دەبێت و دۆخی مرۆیی یەمەن خراپتر دەبێت، بۆیە هێرشەکانی بریتانیا کارێکی سەرکەوتو بوە و ئامادەن بۆ هێرشی زیاتر.
ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە دانیشتنێکی پەرلەمانی وڵاتەکە رایگەیاند، حوسییەکانی یەمەن هەڕەشەیان لەسەر ئاسایشی دەریایی ناوچەکە دروستکردوە، بۆیە بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و دەریایی بریتانیا چەند پێگەیەکی ئەو گروپە چەکدارەمان بۆردومانکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی بریتانیا 13 سەکۆی هاویشتنی موشەکی تایبەت بە حوسییەکانی یەمەن بۆردومانکراون، ئەگەر بەرامبەر جوڵەی حوسییەکان کاردانەوەیان نەبوایە، ئەوا ئاسایشی نێودەوڵەتی لاواز دەبو.
ئەوەشخراوەتەڕو، حوسییەکان بە بەردەوامی هێرشدەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، جگە لەوەش بەردەوامی ئەو هێرشانە لەوانەیە دۆخی مرۆیی یەمەن خراپتر بکات.
