بزووتنەوەیەک داوا دەکات فەرمانبەرانی هەرێم مووچە لە حکومەتی فیدراڵی وەرگرن
ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆنی عێراقی، هێرشی کردە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و وتی: ئەو دامەزراوانەی شەرعیەتیان لەدەست داوه ناتوانن پێشنیارێك یان تەنانەت دوو پێشنیار پێشكەش بكەن، چارەسەرەكە سەرەتا لە یاساداناندایە.
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس، سەبارەت بە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بڵاویکردەوە، "ئەو دامەزراوانەی شەرعیەتیان لەدەست داوه ناتوانن پێشنیارێك یان تەنانەت دوو پێشنیار پێشكەش بكەن"، نوسیشی، چارەسەرەكە سەرەتا لە یاساداناندایە پاشان دوو یان سێ پێشنیار جێبەجی بكەن.
ڕەیان کلدان ئاماژەی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، "مووچەی فەرمانبەرانی خۆشەویست لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە پێشنیار نییه، بەڵكو مووچە دەبێت ببەسترێتەوە بە كارتی بانكییەوە له بانكی فیدڕاڵی"، وەک ئامەژەیەک بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە حکومەتی فیدڕاڵی.
