بلینکن:به‌رده‌وامین له فشاره‌كان بۆ ڕێككه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی بارمته‌كان و ئاگربه‌ستی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌ززه
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له فشاره‌كانی بۆ ڕێككه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی بارمته‌كان و ئاگربه‌ستی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌ززه.
ئه‌نتۆنی بلینكن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی له قاهیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێشتا كارێكی قورس هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هێشتا باوه‌ڕم وایه كه ده‌كرێت".
وتیشی، "ئیسرائیل هێشتا پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدات یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگاته غه‌ززه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر، سعودیه، ئوردن و قه‌ته‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری ده‌سته‌ی كارگێڕی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له قاهیره هات بۆ گفتوگۆكردن پێشهاته‌كانی پرسی فه‌ڵه‌ستین و كاردانه‌وه‌ی كاره‌ساتباره‌كانی شه‌ڕی ئیسرائیل له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگه‌كه.
به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه كه گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌نه و ده‌ستبه‌جێ له كه‌رتی غه‌ززه له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه، له‌گه‌ڵ زیادبونی ده‌ستڕاگه‌یشتن به یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و كردنه‌وه‌ی هه‌مو ده‌روازه‌كانی نێوان ئیسرائیل و كه‌رتی غه‌ززه.
