به‌هۆی لافاو و زریانه‌وه 14 كه‌س لە پاكستان گیانیان له‌ده‌ست دا
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ر دوو هه‌رێمی بلوشستان و پنجابی پاكستان ڕووبه‌ڕووی زریان و لافاوێكی زۆر بوونه‌ته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته نزیكه‌ی 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و زریان و لافاوه‌ی هه‌ر دوو هه‌رێمی بلوشستان و پنجابی له باشووری خۆرئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته لانی كه‌م 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان سه‌رنجیان بۆ ڕووخانی چه‌ندان خانوو و شوێنی گشتی ڕاكێشاوه و هه‌روه‌ها گوتوویانه، چه‌ندان خێزان ماڵه‌كانیان به‌ره‌و شوێنی دیكه به‌جێهێشتووه.
حكوومه‌تی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له هه‌رێمی پنجابی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ن و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی شۆرتی كاره‌بایی یاخود داڕمانی خانوو و باڵه‌خانه‌كانه‌وه بووه و زۆربه‌یشیان ئافره‌ت و منداڵ بوونه.
