به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ره‌تده‌كاته‌وه
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی دهستیگركردنی به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، ناوبراو هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، لە ژمارەیەک میدیا و پەڕەی سۆسیال میدیا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، دەستگیرکراوە.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان لە رونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، رەتیکردەوە ده‌ستگیركرابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاوکراوەتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، دوێنێ سێشه‌ممه لەلایەن دادوەری دادگای کەتنی کەلار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خۆی و کەفیلەکەی دەرچوە بەمەبەستی ئامادەکردنی لە رۆژی 21ی مانگ لەپێش دادوەر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ناوبراو چوەتە بەردەم دادوەر و بە کەفالەت تا رۆژی دادگایی‌کردن ئازادکراوە.
ئەو دۆسییەی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانی پێ داواکراوە، پەیوەندییدارە بە سکاڵای پارێزەرێکەوە و دادوەر بەپێی مادەی 330 لە یاسای سزادانی عێراقی دادبینی تێدا دەکات.
