بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز نیپاڵی هه‌ژاند؛ زیاتر لە سەد کەس گیانیان له‌ده‌ستدا
بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی ڕۆژئاوای جاجارکۆتی لە نیپاڵ هه‌ژاند و بەهۆی ڕوخانی خانوەکانی ناوچەکە و بیناکانی تا نیودەلهی لە دراوسێی وڵاتەکە لانیکەم 128 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربون. ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی نیپاڵ رایگەیاند، رۆژی هەینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان بە 6.4 پله و دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا به 5.6ی مه‌زه‌نده‌ی كردوه، له نیپاڵ رویداوه، به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 128 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربون، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان به‌رزببێته‌وه.
بەرپرسان ترسیان لەوە هه‌یه کە ژمارەی کوژراوانی بومەلەرزەکە بەرزببێتەوە، چونکە نەیانتوانیوە پەیوەندی لە ناوچەی گردەواری نزیک ناوەندی بومەلەرزەکە دروست بکەن، کە نزیکەی 300 میل لە رۆژئاوای کاتماندۆی پایتەختەوە دورە، کە هەست بە بومەلەرزەکانیش کراوە.
