بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە بارەی بۆردومانه دڕندانانەکانی سەر کەرتی غەززه
بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاووتوێکردنی بۆردومانه دڕندانانەکانی سەر که رتی غەززه و ئەو گەمارۆیەی که به سەریدا سەپێندرا:
ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی خۆیدا کە لە 15/10/2023 لە خولی دووەمی یاسادانان / ساڵی یاسادانانی دووەم / دانیشتنی پێنجەمی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:
۱- ئیدانەکردنی سیاسەتی دەستبەسەرکردنی قەوارەی زایۆنی لە کوشتن و ئاوارەکردن و وێرانکردنی ماڵەکان و پشتڕاستکردنەوەی مافی فەلەستینییەکان بۆ بەرگریکردن لە خاکەکانیان و مافە دەستبەسەرکراوەکانیان.
٢- داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ پشتگیریکردن و دابینکردنی یارمەتی بۆ خەڵکی فەلەستین بەتایبەتی لە کەرتی غەزە.
٣- داواکردن له په رلەمانتارانی ده ستخوشکی عەرەب بۆ سازدانی دانیشتنێکی نائاسایی یه کێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی له به غدا بۆ ئه وه ی هەڵوێستی خۆی له گه ڵ خواستی گەلی عەرەب هەبێت.
٤- داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەستبەجێ کار بکات بۆ کردنەوەی رێڕەو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی فەڵەستین.
٥- داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی زیادبوونی کوشتن و ئاوارەبوون دژی خەڵکی فەڵەستین.
٦- کردنەوەی دەروازەی فەرمی بۆ بەخشینە حکومی و ناحکومییەکان بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی فەلەستین.
٧- دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی پتەو و پشتیوانی عێراق لەسەر کێشەی فەلەستین و مافی گەلی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و سەروەری تەواو بەسەر خاکەکانیاندا.
