بەرپرسێکی هەولێر چوار منداڵی خێزانێک دەڕفێنێت کە سیانیان کچن و هەڕەشەیان لێدەکات
پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێر دەڵێت، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن تۆمەتبارێكەوە کە بەرپرسە لە هەولێر كچەكەی لە قاتی 21ی باڵەخانەیەكەوە فڕێدراوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت: سەرەڕای ئەو تاوانە، دوێنێ یەکشەممە چوار منداڵی منیان ڕفاند کە سیانیان کچن و کوڕێکی منی ڕفاند و پێمانی گوتووە، کە ئەو بەرپرسە لە پارتی و ئاسایش چیە دەکەن بیکەن.
پێی وتوون كە سەر بە پارتییە و ناگیرێت و وتوویەتی: "من لە ئاسایشم، چی دەكەن بكەن".
دایکی منداڵە ڕفێندراوەکان بە گریانەوە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی NRT لەبەردەم دادگای هەولێر گوتوویەتی: کەس هیچمان بۆ ناکات، کەس نییە هیچمان بۆ بکات، لەدەێنێوە منداڵەکانم ڕفێندراون، نازانم بۆ کوێ بردوویانە، چیان بەسەر دەکەن.
باوکەکە دەڵێت: خەوم لێ ناکەوێت شەو، ئەو حکومتە تەنها دژی فەقیرە، بنەماڵەی مەسعود بارزانی بەرپرسن لە مردنی منداڵەکانم و ڕفاندنیان، ئەو بەرپرسەی منداڵەکانی ڕفاند لەوانە.
