بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هاوسەرۆکی پارێزگای قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان "یوسرا دەرویش" گیانی لەدەستدا و جێگرەکەی بریندار بوو بەهۆی موشەکبارانکردنی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەسەر ڕێگای گوندی تەل شەعیر.
لەم بارەیەوە حكومەتی ناوەخۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سیاسەتی بەئامانجکردنی داگیرکاریی تورکیا ئاشکرایە کە بریتییە لە لێدانی پڕۆژەی حكومەتی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو ئامانجکردنە هاوکات دەبێت لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی دادگاییکردنی ئەندامانی تیرۆرستانی داعش کە تورکیای پشتیوانی تیرۆریزم ئەوەی ناوێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەش،" داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئاگر دژی ڕۆژئاوای کوردستان بوەستێنن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕێگری لە تیرۆری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکەن".
