بەشێوەیەکی نائاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبونە خاکی ئێران...لە سێدارەدانی 4 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (29ی کانوونی دووەمی 2024) ماڵپەری دەسەڵاتی دادوەری ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چوار کەسی بڵاوکردەوە بە تۆمەتی سیخوریکردن بۆ موساد.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تیمێکی ئۆپەراسیۆنی پەیوەندیدار بە مووساد (دەزگای سیخوڕی ئیسڕائیل)، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتبوونە نێو خاکی ئەو وڵاتە و بە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی ئامێرەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ، ئیسفەهان، پێش ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن سەربازانی وەزارەتەوە دەستگیرکران.
دۆسیەی چوار ئەندامی سەرەکی ئەم تیمە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ئیسلامی کرا و دواجار لە له ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ دا ئەو چوار کەسە بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
ئەم دۆسیەیە دوای تانەدانی تۆمەتباران لە دادگای باڵای وڵات دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا و لقی لێکۆڵینەوە لە دادگای باڵا، وێڕای ڕەتکردنەوەی تانەکەی تۆمەتباران، بڕیاری دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پشتڕاستکردەوە.
ئەندامانی سەرەکی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەی بۆمبدانەریی مووساد لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی بەرگری و مووشەکی پەیوەست بە پیشەسازی بەرگری ئێران، ٤ کەس بە ناوەکانی: محەمەد فەرامەرزی (سەرۆکی تیم )، موحسین مەزڵۆم (بەرپرس بۆ پاسەوانی و شۆفێری و پاڵپشتیکردنی تیمەکە)، وەفا ئازەربار (برازای عەبدوڵڵا ئازەربار؛ کەسی دووەمی گروپی کۆمەڵە کە بەرپرسی چاندنی بۆمب بوو) و پژمان فاتحی (بەرپرس لە لابردنی ئاستەنگەکان و شەڕ کردنی چەکداری ئەگەر کێشەیەک؟بێتە پێشەوە) و چەند کەسی دیکەش کە گرووپ پەیوەندی و پشتیوانی بوون.
نزیکەی ساڵ و نیوێک پێش ئۆپەراسیۆنەکە، ئەو کەسانە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی باڵای تاقمی تیرۆریستی کۆمەڵەوە ناسێنراون و لەلایەن مووسادەوە دامەزراون، هەروەها بە چەند قۆناغێک ڕەوانەی وڵاتانی ئەفریقا کران و مەشقی تەواوەتی ئۆپەراسیۆنیان لە بواری سەربازیدا لە لایەن ئیسرائیلەوە پێکرا.
لەو ڕاهێنانانەدا ئەفسەرانی مووساد ئامادە بوون و تەنانەت "دەیڤید بارنیا"، بەرپرسی دەزگای سیخوڕیی مووساد، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت بۆ و وتارێکی پێشکەش بە ئەندامانی تیمەکە کرد.
