بەلایەنی کەمەوە حەڤدە کەس لە ولاتی چاد گیانیان لەدەستدا بەهۆی هێرشی تیرۆریستی
حکومەتی وڵاتی چاد ڕۆژی چوارشەممە وتی، بەلایەنی کەمەوە 17 کەس له باشوری وڵاتەکە دا کوژراون له ڕۆژی سێشەممەدا کاتێک چەکداران هێرشیان کرد بۆ سەر کۆمەڵێک شوان پێش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی چادیەوە دەربکرێنە دەرەوە.
وتەبێژی حکومەتی چاد عەزیز محەممەد ساڵح وتی، "گروپێکی چەکداری بنکە لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی لە تەنیشت چاد ڕۆژی سێشەممە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی لێجۆن ڕۆژهەڵاتی چاد پێش ئەوەی سوپا بگاتە شوێنەکە".
ساڵح بە ڕۆژنامەی ڕۆیتەرزی وت، چوار کەس لە هێرشەکەدا کوژراون پێش ئەوەی سوپا چەکدارەکان دەربکات و 13 کەسیان لێ بکوژێت.
فەرمانڕەوای پارێزگاکە، ئەحمەد داری بازین، پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی 20 کەس لە هێرشەکەدا کوژراون، بەڵام بە تەواوی ئاماژەی بەوە نەکرد کە ژمارەیان چەندە.
تا ئێستا هی هیچ گروپێکی دیاریکراو بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەی ڕانەگەیاندووە.
