بەهۆی بۆردوومانی تورکیا هاوڵاتییەکی تری مەدەنی هەرێمی کوردستان لە شێلادزێ شەهیدبوو
کەمێک پێش ئێستا، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی سوپای توركیا، هاوڵاتییهكی ناحیهی شیلادزێ له ناوچەی نزارێ شههیدبوو و كهسێكی دیكهش برینداربوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەمموزی 2024، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی "عوسمان مروانسی" تەمەن 32 ساڵ، كە دانیشتووی ناحیەی شێلادزێیە لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تر بە سەختی برینداربووە.
شایەنی باسە، سەرەڕای بەرزبونەوەی قوربانییەکان بە بەردەوامی، تاکز ئێستا لایەنەکانی دەسەڵات و حکومەتی هەرێم بێ دەنگن لەبەرامبەر دەستدرێژی و لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان کوند و باژێر هەروەها کەوتنەوەی دەیان قوربانی لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر…
چەندین ساڵە سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و زیاتر لە چل بارەگای سەربازی بۆخۆی و هێزەکانی لە پارێزگای دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دروستکردووە بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەکاتێکدا هێرشە فڕۆکەوانیەکانی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 130 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و لەسەرتای ئەمساڵ بەگوێرەی ڕێکخراوەی CPT ئەمریکی، دە هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ئەمانە تەنها ژمارەی ڕاگەیندراوەکانە، لەبەرامبەردا چەندین هاوڵاتی تری مەدەنی لە شەنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کراونەتە ئامانج.
