بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لەمیسر چەندین کەس بوونە قوربانی
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای نێوان قاهیرە و ئەسکەندەرییە لە میسر روویدا، بەو هۆیەوە 95 قوربانی لێکەوتەوە. کە هەندێک لەئۆتۆمبێلەکان ئاگریان گرتووە.
وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای نێوان قاهیرە-ئەسکەندەرییە،لە نزیک وادی ئەلنەترون، 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای بەحیرە لە باکووری قاهیرە ئامادەکاری کراوە بۆوەرگرتنی بریندارانی رووداوەکە، کە لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی هاووڵاتیان و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلروویدا، هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان گرتووە.
حیسام عەبدولغەفار، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند، 53 لە بریندارانی رووداوەکەگواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی "وادی ئەلنەترون"، هەروەها حەفت برینداری دیکەشگواستراونەوتەوە نەخۆشخانەی "ناوەندی رۆژئاوای نۆباریە"، گوتیشی: ئەمبولانسمان رەوانەی شوێنیرووداوەکە کردووە، بۆ سێ برینداری دیکە و بەردەوامیش چاودێری دۆخەکە دەکەین.
پۆلیس ئاشکرای کردووە، "رووداوەکە بەهۆی رژانی رۆنەوە بووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکان خۆیان بەیەکداکێشاوە و هەندێکیان ئاگریان گرتووە.
