بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی کوردستان تێچووی ئاسمانی ووشکانی حەجی حاجیانی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەی 11ـی مانگەوە ئەوانەی ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، دەتوانن پارەکەیان رادەستبکەن. دەشڵێن، دیناری عێراقی وەردەگرن و 100 دۆلار بە 132 هەزار دەشکێننەوە.
بۆ حەجی ساڵی 2024، چوار هەزار و 174 هاونیشتمانی ناویان هاتووەتەوە. نرخی تێچووی حەج پێشتر بە دۆلار راگەیێندرابوو کە بە رێگەی ئاسمانی 4800 دۆلار و بە رێگەی وشکانی 4000 دۆلار بێت.
رۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، وەرگرتنی پارەی حەج تاوەکو 18ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هەرکەس لەو کاتەدا نەیبات مافی حەجکردنی نامێنێت.
شێخ نیاز راغب نهقشبهندی، بەڕێوهبهری گشتیی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، هاوئاهەنگییان لەگەڵ حەج و عومرەی عێراق هەیە و بە هاوئاهەنگی"ههموو لایهك" توانراوە پارهی حاجیانی ئهم ساڵ به دینار عێراقی وهربگیرێت، وەرگرتنەکەش لهسهر بنهمای نرخی دۆلار بۆ ههر 100 دۆلار 132 هەزار دیناری عێراقی.
بە گوێرەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، گەشتی عومرە بە رێگەی ئاسمانی کراوە بە 6 ملیۆن و 350 هەزار دینار و بە رێگەی وشکانیش 5 ملیۆن و 300 هەزار دینار دەبێت.
