تره‌مپ: كۆبونه‌وه‌كانی نێوان شاندی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و ئۆكرانیا زۆر باش بون
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كانی شانده‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئۆكرانیا له به‌رلین زۆر باش بون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌مریكا نزیكتره له كۆتاییهێنان به ململانێكان له ئۆكرانیا.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كی دورودرێژ و زۆر باشم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ناتۆ، فینلاند، فڕه‌نسا و بریتانیا، هه‌روه‌ها نه‌رویج، دانیمارك و هۆڵندا كرد، كه به‌شدارن له دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئۆكرانیا، كۆبونه‌وه‌كانی شانده‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وروپی و ئۆكرانیا له به‌رلین زۆر باش بون.
وتیشی، "ئه‌مریكا ئێستا له كۆتاییهێنان به ململانێكانی ئۆكرانیا نزیكتر بوه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا له كاتی دانوستانه‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌گۆڕن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوسیا ده‌یه‌وێت كۆتایی به ململانێكانی ئۆكرانیا بهێنێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتن گفتوگۆی زۆرم كردوه و ڕوسیاش ده‌یه‌وێت كۆتایی به ململانێكانی ئۆكرانیا بهێنێت.
پێشتریش ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا، پێشكه‌وتنی به‌رچاوی تیمه‌كانی دانوستانكار له به‌رلینی به‌ره‌و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند.
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا له 2ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ، له كرێملین پێشوازی له ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و جارێد كوشنه‌ر زاوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌فینیتی پارتنه‌رز كرد.
