ترەمپ: كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئاسانی دوای سێ هه‌زار ساڵی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندك هیچ كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه كه ئه‌و كردویه‌تی و ده‌شڵێت، حه‌وت شه‌ڕی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هه‌شت جه‌نگ و دوای چاره‌سه‌ركردنی پرسی غه‌ززه، بیر له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌چاوپێكه‌وتنێكدا جگه له ئاشتی هه‌مه‌لایه‌نه غه‌ززه كه به‌ده‌ستی ده‌هێنین، ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بێت، دوای چاره‌سه‌ركردنی پرسی غه‌ززه‌ش، بیر له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێت، "كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئاسانی دوای سێ هه‌زار ساڵی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وكات ره‌نگه زیاتر له غه‌ززه‌یه‌كمان هه‌بێت".
كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، واشنتن هیواداره و پێشبینی ده‌كات حه‌ماس به پلانه‌كه‌ی بۆ غه‌ززه ڕازی بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هێڵی سور بۆ هه‌ر وه‌ڵامێكی نه‌رێنی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كێشێت.
كارۆلین لیڤیت له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز كاتێك پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌و پلانه كرد وتی، "ئه‌مه هێڵێكی سوره كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت بیكێشێت و دڵنیام كه ده‌یكێشێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی زۆر كاریان له‌سه‌ر ئه‌م پلانه گشتگیره 20 خاڵییه بۆ غه‌ززه كردوه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتگیر ستایشی زۆری لێده‌كرێت، هه‌موان له جیهاندا پشتگیری له‌م پلانه ده‌كه‌ن. ئیسرائیل و سه‌رۆك وه‌زیرانیش قبوڵیان كردوه"
