جۆو بایدن: ڕێککەوتنێک کرا بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتە گیراوانەی لە كەرتی غەززە دەستگیرکراون
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت: ڕێککەوتنێک کرا بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتە گیراوانەی لە كەرتی غەززە دەستگیرکراون و لانیکەم شەش هەفتە دەخایەنێت بۆ ڕاگرتنی شەڕەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە.
بایدن دوای وتووێژەکانی لەگەڵ پاشای ئوردن بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "ئێمە زۆر کاردەکەین بۆ ئاشتی و ئاسایش و شکۆمەندی بۆ هەردوو گەلی فەڵەستین و ئیسرائیل، شەو و ڕۆژ کاری لەسەر دەکەم".
سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی لە ڕەفەح دەبێت پارێزراوبن ئەگەر ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری کەرتی غەززە ئەنجام دەدات.
لە لایەکی دیکەوە پاشای ئوردن داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێی کرد لە نێوان ئیسرائیل و حەماس.
پاشا عەبدولڵای دووەم لەمبارەیەوە وتی: "پێویستمان بە ئاگربەستێکی بەردەوام و دەستبەجێ هەیە" و وتیشی هەر هێرشێکی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە ڕووبدات بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی نوێ.
