جەبار یاوەر: تورکیا دەیەوێت شەڕی براکوژی لەنێوان کورد دەستپێبکاتەوە
جەبار یاوەر ڕایگەیاند، "تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم هاوکار و بەشداربن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشەى، کە لە بەهاری ئەمساڵدا دەیەوێت لە خاکی هەرێم و تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامی بدات"، دەشڵێت: تورکیا نایەوێت سەربازی خۆی لەم شەڕەدا بەکوشت بدات، بەڵکو ئامانجیەتی شەڕەکە بە پێشمەرگە بکات و شەڕی براکوژی درووستببێتەوە.
جەبار یاوەر، ئەمیندارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لەبارەى هەواڵەکانى تورکيا بۆ ڕاگەیاندنی جەنگی سەرتاسەری دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە گۆڤاری دەنگى ئەمەریکا ڕاگەیاند، "تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم هاوکار و بەشداربن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشەى، کە لە بەهاری ئەمساڵدا دەیەوێت لە خاکی هەرێم و تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامی بدات".
ئەوەشى خستەڕوو، تورکیا نایەوێت سەربازی خۆی لەم شەڕەدا بە کوشت بدات، بەڵکو ئامانجیەتی شەڕەکە بە پێشمەرگە بکات و شەڕی براکوژی درووستببێتەوە.
جەبا یاوەری وتیشی: "تورکیا بە نیازە لە بەهاردا هێرشێکى فراوان دژ بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام بدات لە ناوخۆی تورکیا و هەرێم و قەندیل و شەنگال بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت عێراق و هەرێم هاوکاریان بکەن و بەشدار بن لەو هێرشەى ئەنجامی دەدەن".
