حكومه‌تی عێراق خواستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئاڕاسته‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد و نیگه‌رانی عێراق نیشاندا له‌گه‌ڵ پشتبه‌ستنی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به بۆچونی "لایه‌نه‌كانی دیكه" بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی پێویستی عێراق بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كانیان و داوایكرد، له 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 كۆتایی به‌كاره‌كانیان بهێنن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس كراوه تێیدا داوای كۆتاییهێنان به به‌ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی له عێراق كردوه و ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، عێراق چیتر پێویستی به ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نیه، داوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی ده‌كات له كۆتایی ساڵی 2025دا.
له نامه‌كه‌دا هاتوه كه حكومه‌تی عێراق خواستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئاژانسه‌كانی، وه‌ك هاوبه‌شی بنه‌ڕه‌تی له هێنانه‌كایه‌ی بوژاندنه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵنگارییه ئابوری و ژینگه‌ییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و داواشیكردوه، له ساڵی 2025 یۆنامی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندار به داخستنێكی "به‌رپرسانه" بكرێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه شاندێك بنێرێت بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌باره‌ی میكانیزمی داخستنی یۆنامی، هیواداریشین، "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێك ده‌ربكات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی له عێراق".
