حکومەت بە "سەبەتەی بیناسازی" قۆرخکاری بازاڕ دەشکێنێت و لە نەینەوا و بەسرە دەست پێدەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە کەرتی تایبەت هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ڕۆڵەکانمان. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە مۆڵەتی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبووندا بۆ نزیکەی یەک ملیۆن یەکە نیشتەجێبوون دراوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندی هاوکاری بۆ بیناسازی (سەبەتەی بیناسازی)ی کردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیکردن بە کەرەستەی بیناسازییەوە لە وەزارەتی بازرگانی بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت جێبەجێ کرا.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و بەرپرسانی ئەم پڕۆژە گرنگەی کرد لە بەبازاڕکردنی بەرهەمە عێراقییەکان، و جەختی لەوە کردەوە کە چەمکی (لە عێراق دروستکراوە) شێوازێکی کارکردنە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ پیشەسازی نیشتمانی و ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە کەرتی بیناسازی پەرەپێدانێکی ڕاستەقینە بەخۆوە دەبینێت، جا چ لە پرۆژەکانی وەزارەتەکان بێت یان دامودەزگاکانی دەوڵەت، یان لەسەر ئاستی وەبەرهێنان بێت.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پاڵپشتی ڕوون هەیە بۆ توێژە بە ئامانج کراوەکان لە خانەنشینان و ئەوانەی تۆڕی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان، و کارمەندان و لەم شوێنە کە کەرەستەی بیناسازی جۆراوجۆری پێویست بۆ هاووڵاتیان بە نرخ و قیستی گونجاو دابین دەکات.
سودانی فەرمانی کرد کە وۆرک شۆپێک لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەبێت بۆ دۆزینەوەی هاوکێشەیەک کە هاووڵاتیان بتوانن قەرز و مۆڵەتی بیناسازی وەربگرن، لەگەڵ دەستەبەرکردنی بەدەستهێنانی کەرەستەی بیناسازی بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە :
? شێوازی هاوکاری لە کارەکانی ئەم حکومەتە گیراوەتەبەر، بە بەشداری کردنی کەرتی گشتی لە کۆنترۆڵ کردنی نرخی کەرەستەی جۆراوجۆر.
? بە بەرهەمە خۆراکییەکان لە ڕێگەی (هایپەرمارکێتەکانەوە) دەستمان پێکرد، ئەمڕۆش لەم بازاڕەدا، لە ڕێگەی هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەتەوە بە (سەبەتەی بیناسازی) فراوان دەکەین.
? ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی بەرهەمێکە بۆ کەرەستەی بیناسازییە بە نرخێکی کێبڕکێکار و بەگوێرەی تایبەتمەندییە ستانداردەکانی عێراق.
? مۆڵەتی وەبەرهێنانمان بەخشیوە لە کەرتی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی یەک ملیۆن یەکە نیشتەجێبوون، ئەمە جگە لە دەستپێشخەرییەکانی دیکەی پەیوەست بە سندوقی نیشتەجێبوون و بانکی خانووبەرە.
? گەرەنتی سەروەریمان بۆ کەرتی تایبەت، کەرتی پیشەسازیی لە پێشینە داناوە، هەروەها ئاسانکاری بۆ ئەو وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت دەکرێت کە بەشدارن لە دروستکردنی کارگەی جۆراوجۆر.
?بەردەوامین لە هەماهەنگی کارەکانمان لەگەڵ فیدراسیۆنی پیشەسازی و فیدراسیۆنی بەڵێندەران.
? کەرتی تایبەت هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لە دابینکردنی پێداویستیەکانی بازاڕی ناوخۆ و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ منداڵەکانمان.
? ئەم ئەزمونە دەگاتە پارێزگاکانیش، لە نەینەوا و بەسرەوە دەست پێدەکەین.
