حکومەت پابەندبوونی خۆی بە خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان بە هەموو ئاراستە ولایەنەکاندا دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە حکومەت پەرۆشە بۆ تەواوکردنی پرۆگرامەکەی، لەوانە ئەولەویاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی چاکسازی ئابووری و گەشەپێدان بۆ خۆشگوزەرانی گەلەکەمان لە هەموو ئاراستە و لایەنەکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق محەمەد سمعان ئاغا و هەردوو جێگرەکەی هیشام بێرەقدار و هەیسەم هاشم موختار ئۆغڵو.
وتیشی سودانی پیرۆزبایی لە محەمەد سمعان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی بەرەکە و جەختی لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەشی سەرجەم پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کردەوە، لەپێناو بەردەوامی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵاتدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت پەرۆشە بۆ تەواوکردنی پرۆگرامەکەی، لەوانە ئەولەویاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی چاکسازی ئابووری و گەشەپێدان بۆ خۆشگوزەرانی گەلەکەمان لە هەموو ئاراستە و لایەنەکاندا.
