حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەداتەوە
حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەداتەوە و رایگەیاند، "حکومەتی فیدراڵی سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت بە لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە چەندین تۆمەتی ناڕاستەقینە و بێ بەرپرسیارێتی تێدابوو بەهۆی زانیاری هەڵخەڵەتێنەر و درۆی هەڵە، بەتایبەتی داوای هاوڵاتیانی برسی لە هەرێمدا و لەبیرکردنی ژمارە فەرمییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم".
هاتووەش، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە پێشێلکارییەکی بێ پاساوە دژی دەسەڵاتە دەستوورییەکان و بەرپرسیارێتییە تایبەتەکەیان بۆ پاراستنی سەروەری وڵات، جەخت لەوە دەکەینەوە کە پەلەکردن لە دەرکردنی بڕیارەکان و دەرکردنی لێدوانە ناڕاستەکان دەبێتە هۆی ئاڵۆزی دیمەنی سیاسی و حکومی، چونکە ئەو لێدوانانە زیانبەخشن کە زیان بە دۆخی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەگەیەنن و ناگونجێن لەگەڵ سیاسەت و ڕێباز و بەرنامەی نیشتمانی حکومەت کە تێیدا خۆی پابەندە بە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان لە سەرانسەری عێراقدا بەبێ جیاکاری.
