حکومەتی گابۆن ئینتەرنێتی بڕیوەتەوە و بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ بسەپێنێت
وتەبێژی حکومەتی گابۆن لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، حکومەت ئینتەرنێتی بڕیوەتەوە و بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بسەپێنێت بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکەی ڕۆژی شەممە".
وەزیری پەیوەندییەکانی وڵاتی گابۆن، ڕۆدریگ مبۆمبا بیساوو وتی: "بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی داواکارییەکان بۆ توندوتیژی و زانیاری هەڵە، حکومەت بڕیاری ڕاگرتنی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا داوە هەتا کاتێکی نادیار".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەی هاتوچۆ هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 9ـی ئێوارە تا 6ـی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
شایەنی باسە، ڕۆژی شەممە دەنگدەران لە گابۆن ڕۆیشتن بۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنە گشتییەکەدا، کە تێیدا سەرۆکی ئێستا" بۆنگۆ ئۆندیمبا" ڕووبەڕووی کێبڕکێی 18 کاندیدی سەرۆکایەتی دەبێتەوە.
