حیزبولڵای لوبنانی ژمارە و سات و جۆری هێرشەكانی رۆژی هەینی ڕابردووی بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە
حیزبولڵای لوبنانی ژمارە و سات و جۆری هێرشەكانی رۆژی هەینی ڕابردووی بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، حیزبولڵای لوبنانی بڵاوی کردووەتەوە، لە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا حەوت شوێنیان بە چەکی ئاسایی و تۆپ و کاتیۆشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئیسرائیل کردووتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیاندنی حیزبولڵای لوبنانی، لە كاتژمێر 14:30 خولەک ناوچەی مەسكاف بە چەكی ئاسایی كردۆتە ئامانج، هەروەها لە كاتژمێر 16:10 خولەک ناوچەی مەرەج بە چەكی ئاسایی كردۆتە ئامانج و لە كاتژمێر 17:05 خولەک ناوەندی ڕویسات ئەلعالەم بە چەكی ئاسایی بە ئامانج گرت، هەروەها لە كاتژمێر 17:10 خولەک ناوەندی ئەلسەمقا بە تۆپ كراوەتە ئامانج و لە كاتژمێر 20:00 ناوەندی تۆپخانەی ئیسرائیل لە ئەلزعورە بە كاتیۆشا كراوەتە ئامانج.
لە کاتێکدا لە بەشی ڕۆژئاوا، لە كاتژمێر 17:50 خولەک كارانتینا بە تۆپ كردۆتە ئامانج و لە كاتژمێر 19:10 خولەک بنكەی ڕاموت نەفتالی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئامانج گرت.
