حەشدی شەعبی پەیامێکی لە بارەی بە ئامانجگرتنی باڵەخانەی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆییەکانی ئێران بڵاوکردەوە
دەستەی حەشدی شەعبی ،پەیامێکی لە بارەی بە ئامانجگرتنی باڵەخانەی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆییەکانی ئێران بڵاوکردەوە ، جەختیشیکردەوە دەستدرێژیی زایۆنیستی بۆ سەر باڵەخانەی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆییەکان لە تارانی پایتەختی ئێرانی ،هێرشێکی ئاشکرا بۆ سەر ئازادیی قسەکردن پێکدەهێنێت.
دەستەكە له بەیانامەیەکدا بڵاویکردەوە: " به توندترین شێوه ده ستدرێژییه خیانەتیانەی زایۆنیستی ئیدانه ده که ین که باڵەخانەی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی تارانی پایته ختی ئێرانی کرده ئامانج، له تاوانێکی نوێدا زیادکراوه بۆ تۆماری ئه م قه واره داگیرکه ڕه ، که پڕه له دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەم بەئامانجگرتنی ترسنۆکانەی دامەزراوەیەکی میدیایی مەدەنی، نوێنەرایەتی هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ئازادیی قسەکردن و هەوڵێکی بێهیوا بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان"، ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمە ئەو دۆخە سەرلێشێواوی و ترس و دڵەڕاوکێیە ئاشکرا دەکات کە قەوارەی زایۆنیستی لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی بەرەی بەرخۆدانی جەماوەری و هۆشیاری میدیایی لە ناوچەکەدا ئەزموونی کردووە". ئاماژەی بەشكرد كە دەستەكە"هاوسۆزییەکی تەواو لەگەڵ گەلی برای ئێران و میدیای نەتەوەیی ئەوان"ی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم جۆرە تاوانانە تەنیا خۆڕاگری و ئیرادەی گەلانی ئازادمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگریکردن لە سەروەری و کەرامەت زیاتر دەکات تا ئەو قەوارە دەستکردە لە بوونی نەمێنێت".
